له میحوهری ناوهران ژمارهیهك چهكداری داعش كوژران
سەربەست تراونشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران راگەیاند: لە چەند مانگی رابردوودا بە ھۆی تۆپبارانی سەختی ھێزەکانی پێشمەرگە و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چەکدارانی داعش لە چەند ناوچهیەک لە میحوەری ناوەران ھەڵھاتبوون.
وتیشی: ئەم شەو چەکدارهكانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەوڵیانداوه بێنە ناو گوندی باریمۆ لە میحوەری ناوەران، بهڵام پێش ئەوەی بگەنە ناو گوندەکە، ھێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی قۆرس چهكدارهكانی داعشیان بۆردوومان كرد و بەوھۆیەوە پێنج چەکداریان لێکوژراوه.
تروانشی ئەوشی خستەڕوو، ھەر ئەمشەو مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش لە گوندی خۆرسیبات لە میحوەری ناوەران بۆته ئامانجی تۆپبارانی تۆبخانەکانی هێزی پێشمەرگە.
خەندان
