کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنەکان دواخرا

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنەکان دواخرا

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی 24 کاژێر دواخرا.

ئایدن مەعرووف، جێگری سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق رايگەیاند، کۆبوونەوەکە لە 6ی مانگ بۆ 7 ی مانگ دواخراوە، هۆکارەکەشی پێدانی دەرفەتی زیاترە بە کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.

لە كۆبوونەوەی 26-1-2016 ی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حیزبە سیاسییەكانی كوردستان، بڕیاردرا كۆمیتەیەكی هاوبەش كە لە 9 كەس پێك دێت، پێكبهێنرێت.

كارەكانی ئەو كۆمیتەیەش بریتی دەبێت لە زەمینەسازی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و حكومەت و چارەسەری پرسی سەرۆكایەتی و سەرخستنی گشتپرسی.

رۆژی دووشەممە 1-2-2016 یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و رۆژ نووری شاوەیس لە پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا بەختیار و سەعدی ئەحمەد پیرە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، محەممەد فەرەج و عومەر محەممەد لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەروەها د.فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوو، بڕیارە سبەی چوارشەممەش سەردانی گۆڕان بكەن.













رووداو-
Top