داودئۆغڵو: هیچ كات جیاوازیم له نێوان كورد و تورك نه‌كردووه
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا تا ئێستا بیرم لەوە نه‌كردووەته‌وه كامه وه‌زیر كورده یان توركه و هیچ جیاوازیم له‌نێوانیاندا نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر جیاوازیم كردبێ له مامه‌ڵه‌كردن و ئاخاوتن و بایه‌خپێدان، ئه‌و هه‌ناسه‌ی هه‌ڵیده‌مژم لێم حه‌رام بێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌کاتی پێشوازیكردنی له پیاوانی كار لە باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵات (باكووری كوردستان) هات و گوتی "له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌ردانی شاری سێرت ده‌كه‌م، گوێ له هاونیشتمانیان ده‌گرم و پرسیاریان لێ ده‌كه‌م چۆن خزمه‌تیان بكه‌م و چ پێداویستییه‌كیان هه‌یه بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ین، كه له‌به‌رامبه‌ریاندا كه‌مته‌رخه‌م بووین".
هه‌روه‌ها گوتی "له‌به‌رامبه‌ردا داوایان لێده‌كه‌م هاوكار و پشت و په‌نامان بن له پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌ق و به‌ربه‌سته‌كان و پاراستنی یه‌كڕیزی خاك و نیشتمان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات. له‌مه‌ودوا هاونیشتمانی ده‌بێته گۆتیار، چونكه پڕۆژه‌ی یه‌كبوونی نیشتمانی و برایه‌تی به‌كردار ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مجاره‌یان به‌جۆش و خرۆشێكی زیاتره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین".
داودئۆغڵو گوتیشی "ئه‌مجاره‌یان رێگه‌ناده‌ین گه‌نجه‌كانمان له چیاكان بكوژرێن و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانمان شه‌هید بن. رێگه‌ناده‌ین چیدی گه‌نجه‌كانمان خوێنیان بڕژێت. ئێوه‌ش شاهێد ده‌بن كه چۆن ئه‌م پرۆسه‌یه گه‌شه ده‌كات و سه‌قامگیری باڵ ده‌خاته سه‌ر ناوچه‌كه".
رووداو -
