رۆژنانه‌ی جیرۆسه‌لیم پۆست: وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ راپۆرته هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌ی ئه‌مینستی ئه‌نته‌رناشناڵ كوردستان وڵاتی پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌ییه
هه‌ر له‌م راپۆرته‌دا له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سونه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌واو هه‌روه‌ها عه‌ره‌بی سونه‌ی رومادی و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، جه‌خت له‌سه ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه كوردستان ته‌نها ده‌وڵه‌ت بووه ، به‌بێ جیاوازی ده‌رگای بۆ هه‌موو عه‌ره‌بی عێراق به بێ جیاوازی كردۆته‌وه و ، له‌مه‌ش زیاتر راپۆرته‌كه ئه‌و راستیه‌شی خستۆته روو كه به‌شێكی زۆری ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له كوردستان ده‌ژین، له‌كاتیكدا داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه، ئه‌وان ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌كان و خوێن ده‌به‌خشن به برینداره‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌باره‌ت به خوێن به‌خشینی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش به پێشمه‌رگه، راپۆرته قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه كردووه و ئه‌وانیش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پێشمه‌رگه چۆن كوردستان ده‌پارێزێت ، ئه‌وانیشی له‌ده‌ستی تیررۆیستانی داعش پاراستووه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا باسی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كراوه بۆ عه‌ره‌به‌كانی ته‌لعه‌فه‌ر و له‌سه‌ر زاری خۆیان ئه‌م راستیانه‌ی گواستۆته‌وه.
ئه‌م راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی جیرۆسه‌لیم پۆست ئه‌و راستیه ده‌خاته روو، به‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مینستی ئه‌نته‌رناشناڵیان ئاماده‌كردووه، خه‌ڵكانێك ئاماده‌یان كردووه، كه ئامانجیان به‌رگری كردن نه‌بووه له پێكه‌وه ژیان و لیبورده‌یی و مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵكو ئامانجیان ئه‌وه‌بووه كه دیمه‌نی جوانی لیبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان كوردستان ناشریسن بكه‌ن و له‌سه‌ركه‌وتنه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا كه‌مبكه‌نه‌وه.
