فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعشیان له كه‌ركوك كوشت
دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له ده‌زگای هه‌واڵگری نه‌هێشتنی تیرۆر ، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش كه له نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بوون له ناوچه‌ی زابی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك .
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م چه‌كدارانه خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شاری سامه‌را بۆ شێواندنی بارودۆخی ئه‌منی له‌و شاره ، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان هێرشه ئاسمانییه‌كه كوژرانی زیاتر له شه‌ست چه‌كدار لێكه‌وته‌وه و پازده ئۆتۆمبێلیش تێكشكێندرا ، له نێو كوژراوانیش محه‌مه‌د وه‌زیری ئه‌بو ئیمان كه والی كه‌ركووكه له‌و رێكخراوه تیرۆریستییه و پێشتریش ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی ده‌زگای هه‌واڵگری رژێمی پێشوو بووه ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه به ناوه‌كانی ئه‌بو جون سه‌ركرده‌ی ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانی رێكخراوی داعش و ئه‌بو محه‌مه‌د كه به‌ره‌گه‌ز لیبییه ، ئه‌بو سه‌عد شیشانی كه سه‌ركرده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه له‌و هێرشه‌دا كوژران .
