ئه‌مریكا : هێزی كۆماندۆ ڕه‌وانه‌ی هەرێمی كوردستان دەكەین
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز: ئیداره‌ی واشنتۆن گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی، كه هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش، باشترین بژارده‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڕێكخراوه.
به‌رپرسانی كۆشكی سپی وتویانه: ئه‌مریكا سه‌رقاڵی دانانی پلانێكی نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی تایبه‌تی كۆماندۆز ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق بكات، هه‌تا شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، شه‌ڕی زه‌مینی له دژی تیرۆریستانی داعش ئه‌نجام بده‌ن، بۆ خێراكردنی پرۆسه سهربازییهكانو رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كان.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه: له‌ئێستادا باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لێكۆڵینه‌وه لهپلانهكه دهكاتو بڕیاره به‌مزوانه پرۆژه‌كه گه‌ڵاڵه بكرێت‌و بخرێته به‌رده‌می كۆنگرێس، به‌ئامانجی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دان‌و ره‌وانه‌كردنی هێزه‌كه بۆ كوردستان‌و عێراق.
فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا وتویانه: به‌شداریكردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكا له شه‌ڕی دژ به داعش، كاریگه‌ریی زۆری ده‌بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان.
