لە باشووری كه‌ركوك مۆڵگەكانی داعش ئاگر باران كرا
لیوا هیوا ڕه‌ش وته‌بێژی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، دووجار داعشیان له گوندی سه‌ید خه‌ڵه‌ف له میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك بۆردومان كردوه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یاندون.
وتیشی: بۆردومانه‌كه دوای ئه‌وه‌هات كه زانیاریان هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، داعش به‌نیازی جمجۆڵ بوه له‌و ناوچه‌یه‌و چه‌كداری زۆریان له‌و میحوه‌ره كۆكردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تا ئێستا زانیاری‌یان له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی داعشه‌وه نییه.
