شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

 شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكان، هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان یاوەری نێچیرڤان بارزانی دەكەن بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێی گوتەی د. تاریق گەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق :لەم سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەو شایستە داراییەكانی پێشمەرگە وەكو بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق دەكرێت".

زانیاری زیاتر لە رووداو بڵاودەکرێتەوە...







رووداو
Top