كه‌ركووكی: داعش كرانه ئامانج و، چه‌ند تونێلێكیان به‌سه‌ردا ڕووخێندرا
(د.كه‌مال كه‌ركووكی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستان زانیاری دا كه، له سه‌عات 10:26، سه‌عات 10:45، سه‌عات 11:50 و سه‌عات6،50 ی شەو و 7:30 ئه‌م ئێواره‌یه، كه پێنج كاتی جیایه، پێنج جار تیرۆریستان كران به ئامانجی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تییان ده‌كا و، چه‌ندان تونێڵ کە داعش دروستیان کردبوون تێكوپێك داران.
ئه‌م تونێڵانه وه‌ك حەشارگەی چەك و تەقەمەنی و خۆشاردنەوە بەرانبەر بە هێڵی پێشەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لێدرابوون، كه ده‌كه‌ونه سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و ڕووبەڕووی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن لە نزیك شەریکەیەکی کۆن، کە ناسراوە بە شەریکە "تورکییەکە"ی نزیك گوندی (سه‌ید خەڵەف).
(كه‌ركووكی) گوتیشی، ئاسمانه‌هێرشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگریی میحوهرهكهیان بووه و، له ئاكامی ئه‌و كوتانه دهقیقهیشدا، ئه‌وانه‌ی له نێو تونێڵهكاندا بوون، به‌سه‌ریاندا ڕووخێندرا و هه‌موویان تێداچوون.
