فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ى سیده‌كان بۆردومان كرد و هاوكات پرۆژه‌ى ئاوى گوندێكیش به‌ر بۆردومان كه‌وت . شه‌وى رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى په‌كه‌كه‌یان له زیلكێ و دوو بنكه‌ى دیكه‌یان له ناوچه‌ى دهریشكیرى و ژیاى زراران و هه‌روه‌ها دوو بازگهشیان له كایهرشك و كهورتێ بۆردومان كرد و خاپوریان كردن، به‌ڵام زیانى گیانى له‌وباره‌یه‌وه باس نه‌كراوه .
هاوكات پڕۆژه‌ى ئاوى گوندى مێرگه‌ڕه‌ش له ناوچه‌كه به‌ر بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا كه‌وت . هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كان ترس و دڵهراوێكى زۆریان له ناو خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروست كردووه .