پارێزگاری كه‌ركووك: ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان كرد، بۆریی غازه‌كه‌یان ته‌قانده‌وه
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) بۆ ئێن ئاڕ تی ڕوونی كرده‌وه، با وایدابنێین كه ئه‌وانی ههرهشهكهیان كردووه بۆریی غازی كۆمپانیای داناغاز كه له قادركه‌ره‌مه‌وه غاز بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌گوێزێته‌وه، نه‌ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ددان به‌و راستییه‌دا بنرێ كه، ئه‌وانیش نه‌بووبن ئه‌وا ڕێیان بۆ خه‌ڵكێك خۆش كردووه تا وا كارێك بكه‌ن كه زیانگه‌یاندنه به ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان و ئابوورییه‌كه‌ی.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كه‌سێك به ناوی (عه‌وڵای كوێخا موباره‌ك) كه به‌رپرسی بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له سنووری چه‌مچه‌ماڵ، هه‌م له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی و هه‌میش له ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن ئاڕ تییه‌وه رایگه‌یاند، ئێمه ماوه‌ی 24 سه‌عات مۆڵه‌تمان داوه به كۆمپانیای داناغاز، تا غازه‌كه‌ی بگرێته‌وه و، ئه‌گه‌ر داواكاریی ئێمه جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا بۆرییه‌كه ده‌ته‌قێنینه‌وه كه خۆلهكهمان له‌سه‌ری لاداوه.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یش له‌باره‌ی گوایه بێده‌نگبوونییه‌وه له‌مه‌ڕ پرسی نه‌وتی كه‌ركووك گوتی، ده‌بێ خه‌ڵك ئه‌و راستییه بزانن كه نه‌وتی كه‌ركووك هی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه؛ گوتیشی، ئه‌وانی ئێستا فرمێسكی تیمساحی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك ده‌ڕێژن، بۆچی تا ڕێككه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا، كه نه‌وته‌كه له ده‌ست به‌غدا و ڕژێمه‌كانی پێشوویدا بوو و بۆ خۆبه‌هێزكردن و كڕینی چه‌ك به كار ده‌هات و كوردی ێ قڕ ده‌كرا، قسه‌یه‌كیان نه‌بوو؟.
شەوی رابردوو یەكێك لە بۆرییە غازەكانی نێوان هەولێر و كەركووك تەقییەوە و لە ئێستایشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.
ئەو بۆرییە لە قادركەرمەوە بۆ هەولێرە رۆیشتووە و بە سنووری ناحیەی شوان‌دا تێدەپەڕێت.
