مووچەی پێشمەرگە دەستکاری ناکرێ و کەمناکرێتەوە
(ئارى هه‌رسین) له گوندى ته‌لئه‌سوه‌د له میحوه‌رى خازر، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: " به‌هیچ جۆرێك و شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ستكارى ناكرێت و كه‌م ناكرێته‌وه گشت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه و هه‌ر كه‌سێك و لایه‌نێك و راگه‌یاندنێك باسی کەمکردنەوە و دەستکاری کرد بزانن كه بۆچەواشەکاری ناو پێشمەرگە دەبات".
( هه‌رسین ) گوتیشى: "مووچه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لاى حكوومه‌ت و سه‌رۆكى حكوومه‌ت هێڵی سووره ده‌ستكارى بكرێت و كه‌م بكرێته‌وه، با هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌وه دڵنیابن".'
