بۆ خۆشبوون لە پێشینەی پێشمەرگە، چاوەڕێی وەڵامی دارایین
(ئاری هه‌رسین)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له لیژنه‌كه‌مان داوایه‌كمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه و تێدا هاتوو له وامی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه خۆش بن، تا شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش ته‌واو ده‌بێت ئه‌گه‌ر باری دارایی كوردستان ئه‌وكات به ته‌واوی باش بوو ئه‌وكاته به ته‌واوه‌تی حكوومه‌ت لێیان خۆش بێت خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت داواكه‌ی لیژنه‌كه‌مانی به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و، نوسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خۆیان بلێن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته."
(هه‌رسین) گوتیشی: "به‌هیواین ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری هه‌بێت و ئێمه‌ش هه‌ر به‌وه ناوه‌ستینله لیژنه‌كه‌مان و بیروڕا ده‌گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی تا زیاتر به‌رچاویان ڕوون بێت، چونكه ئه‌و بابه‌ته زۆر گرنگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌پارێزن و، مووچه‌كه‌یان دواكه‌وتووه و، كه‌من بۆیه هیچ بیانوویه‌ك نییه كه وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و داوایه‌ی ئێمه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن."
