بارزانی و سهرۆكی ئهنهكهسه دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان و كۆنگرەی جێنێڤیان خسته بهر باسهوه
ئهمڕۆ پێنجشەممە 28ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئیبراهیم برۆ) سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دواپێشهاتە مەیدانییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر چالاكی سیاسی و گفتوگۆ و دانوساندنەكانی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا لەگەڵ هێزە و لایەنەكانی تری ئەو وڵاتە.
باسكردنی دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان و كۆنگرەی جێنێڤ و ئاییندەی سووریا چەند تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا بوون.
