نوێنه‌رانی راگه‌یاندنی پارتی و یەکێتی كۆبوونه‌وه
له‌به‌ر رۆشنایی به‌رنامه‌یه‌كی ئاماده‌كراو له سه‌رینی گۆڕانكارییه ئابووری و سیاسیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گوتاری هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان له پێناوی هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاندنی هه‌ردوولا دووپاتی كاراكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌رێنی نێوانیان كرده‌وه بۆ پشتیوانی كردنی حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان له چاره‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووریی.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی هه‌ردوولا وێڕای به‌رزراگرتنی قاره‌مانێتی و قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ و چالاكانه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی رای گشتی له پێناو ریفراندۆم و گه‌یشتن به بڕیاردانی چاره‌نووس.
راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌زگاكانی بینراوو بیستراوو نووسراو و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بایه‌خی مێژوویی هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌و دووحزبه دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و له پێناوی ئه‌و گوتاره هاوبه‌شانه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ رێكاری كردهنیان بۆ جێبه‌جێ كردنیان دا.
