وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له‌ رێگاى فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گێرد مۆله‌ر وه‌زیری هاوكاریی ئابووریی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌لایه‌ن عه‌لی سندی، وه‌زیری پلاندان و فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى حكومى پێشوازییان لێكرا.

گێرد مۆله‌ر جیاواز له‌ سه‌ردانی شاندی وڵاتان، به‌بێ سه‌ردانكردنی به‌غدا، راسته‌وخۆ هاتووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هاوكاریكردنی زیاتری هه‌رێمى كوردستان بكات له‌ شه‌ڕی دژی رێكخراوی توندڕه‌وی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات، هه‌روه‌ها بڕیاریش وایه‌ وه‌زیرى هاوكارى و ئابوررى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى كه‌مپى په‌نابه‌رانى بكات.

جێگاى ئاماژه‌ بۆكردنه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هێرشی تیرۆرستى داعش بۆ سه‌ر خاكى كوردستان، ئه‌ڵمانیا به‌ چه‌ندین شێواز هاوكاریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و نموونه‌ی هه‌ره‌ دیاری هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، ناردنی چه‌كی میلان بوو بۆ پێشمه‌رگه‌، كه‌ رۆڵێكی كاریگه‌ری له‌ تێكشكاندنی هێرشه‌كانی داعش هه‌بووه‌.
Top