مووچەی هیچ فەرمانبەرێك نافەوتێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە قەرز

مووچەی هیچ فەرمانبەرێك  نافەوتێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە قەرز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەكاتی پێشكەشكردنی گوتارێكدا لە كۆنفرانسی چاكسازیی دارایی، باسی مووچەی فەرمانبەرانی كردو رایگەیاند، ئەو پارەیەی فەرمانبەران وەریدەگرن كەمترە لە مووچەی خۆیان، بەڵام مووچەی هیچ فەرمانبەرێك نافەوتێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێتە قەرز.

سەرۆكی حكومەت راشیگەیاند، كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران چاكسازی دارایی نییە، بەڵكو سیاسەتی دەستگرتن بە پارەیە. داواشی لە وڵاتانی دەرەوە كرد هاوكاریی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە لە شەڕی داعش سەختترە.

زانیاری زۆرتر..












رووداو
Top