مامۆستایانی ئایین ئاگادار کراونەتەوە وەها خەڵک هۆشیار بکەنەوە بە فیتی هیچ لایەنێک هەڵنەخەڵەتێن
سەرۆکی لێژنەی ئەوقاف و کاروی باری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان (د. سیراج خەیلانی)، رایگەیاند: مەبەست لە توندوتیژی ئەوەیە کە خەڵک هان بدرێت و بچێتە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت، ئەمە کارەساتە و ناڕەوا و ناشەرعییە و هەرهەنگاوێکی لەو شێوە دوورمان دەخاتەوە لە نیشتمان پەروەرایەتی چونکە ئێمە لە ساڵانی رابردوو لەبەر چاومانە دامەزراوەکانی بەعس چییان بەسەر هەرێمی کوردستان هێناوە ئێستا ئەو دامودەزگاینە هی خۆمانن و حکوومەتیش حکوومەتی خۆمانە هەق وایە لە قەیرانێکی لەو شێوە خەڵک هاوکاری حکوومەت بێت پشوودرێژ بێت، گوتی: "قەیرانی گەورەتر لەمەیش بەسەر کوردستاندا هاتووە، بەڵام بە سەربەرزی تێمان پەڕاندووە لەم ڕوانگەوە هەر جووڵانەوەیەک وا بکات خەڵک هان بدات ئەوە کارێکی ناشەرعییە، دژە لەگەڵ بنەماکانی نیشتمانپەروەری".
گوتیشی: "لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی کوردستاندا دانیشتووین و داوامان کردووە مامۆستایانی ئایینی لە ڕێگای مینبەرەکانەوە بە دەقی ئایینی وا بکەن خەڵک گەشبین بێت بە داهاتوو نەک بە فیتی کەسانی دیکە هان بدرێن؛ جا داوامان کردووە لە گوتارەکان باس لە پێکەوەژیان بکرێت، باس لە پشوودرێژی بکرێت، چونکە ئەم کوردستانە هی هەموومانە".
