هێمن هه‌ورامى: سه‌رۆك بارزانى توانیویه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕه‌وشه ناله‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بباته ئاستێكى باڵاتر
له ده‌ستپێكى سیمیناره‌كه‌یدا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى له چوارچێوه‌ى زانستى جیۆپۆلیتكیدا كه ئاڕاسته‌ى سیاسه‌ت و جه‌مسه‌ر به‌ندییه جیهانى و هه‌رێمییه‌كانى له‌سه‌ر دارێژراوه‌ته‌وه، به ووردى ڕوونیكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌و دهرفهتهكانى ئه‌م دیدگایه له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك جوگرافیا و گه‌لى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا شیكرده‌وه.
هه‌ورامى ئه‌و ڕه‌هه‌نده سیاسى و جیۆپۆلیتیكیانهى كه به درێژایى چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى ڕابردوو گۆڕانكارى جه‌وهه‌رى و لۆجستی ئێجگار گه‌وره‌ى به‌سه‌رداهاتووه.
له كۆتایى سه‌ده‌ى ڕابردوودا ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ى كه جیهانى ئاڕاسته ده‌ركرد و دوجار به‌ره‌و فره جه‌مسه‌رى و نه‌مانى جه‌مسه‌ربه‌ندى ده‌ڕۆشت.
له ده‌ره‌نجامى ئه‌م گۆڕانكارییانه دووباره شه‌ڕى سارد له دایك ده‌بێته‌وه و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست بووه‌ته ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ى كه دووباره جه‌مسه‌ره‌كانى لێوه دیارى بكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌وشى رۆِژههڵاتى نێوه‌ڕاست و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاتانى زلهێزوو شكستى وڵاتانى ناوچه‌كه.
هێمن هه‌ورامى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و دهرفهتانى كه له به‌ریه‌كه‌وتنى ئه‌م گه‌مه سیاسییه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه بلۆكبهندییهكانهوه ئاڕاسته ده‌كرێت، چۆن كورد به‌سه‌ركه‌وتووى بتوانێت هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ناوبه‌رێت و ده‌رفه‌ته‌كانیش بقۆسنه‌وه، هه‌ورامى دیدگاى پارتى له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند كه ئێمه له ناو ستراتیژییه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، خۆنه‌دانه پاڵ هیچ بلۆكبهندییهك و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكى جیهانى و هه‌رێمى له‌سه‌ر حسابى هیچ ده‌وڵه‌تێكى دیكه نابێت نییه، هه‌ورامى ئه‌مه‌شى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ستراتیژییه‌ى پارتى كه له یه‌ككاتدا كار له‌سه‌ر پاراستنى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ره‌شه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنیش بۆ به‌ره‌و مافى چاره‌ى خۆنووسین.
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م ستراتیژییه‌ته‌ى به‌سته‌وه به یه‌كریزى و یه‌ك گوتارى لایه‌نه سیاسییه‌كانه و سه‌رۆك (مسعود بارزانى) توانیوییه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕوشه ناله‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بباته ئاستێكى باڵاتر.
