کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستپێدەکات
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ :
کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت گەیشتوونەتە شوێنی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە قەیرانی داراییش دەکرێت.
جگە لە قەیرانی دارایی، پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەنجامدانی ریفرانۆم بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان دوو تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە دەبن.
شاندی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد فەرەج، ئەمینداری گشتیی حیزبەكە بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات و ئێستا لە پیرمامن، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێکهاتووە.
هەریەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رەتیانكردووەتەوە بەشداری كۆبوونەوەكە بكەن، پاساویشیان بۆ ئەوە هێناوەتەوە ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكە نەكراوە و سوودی نابێت.
رووداو
