سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان داوای خۆڕاگری لە گەلی كوردستان دەكات

 سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان داوای خۆڕاگری لە گەلی كوردستان دەكات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێك لەبارەی خنكانی كۆچبەرە كوردەكان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیێنێت، بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تر ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆچیان بۆ هەندەران تووشی كارەسات هاتوون و لە دەریای ئیجەدا خنكاون. ئەم هەواڵە مایەی خەم و پەژارەیەكی زۆرە بۆ هەموو لایەكمان و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوادارین كارەساتی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە".

دەقی راگەیێندراوەكە:

بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تر ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆچیان بۆ هەندەران تووشی كارەسات هاتوون و لە دەریای ئیجەدا خنكاون. ئەم هەواڵە مایەی خەم و پەژارەیەكی زۆرە بۆ هەموو لایەكمان و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوادارین كارەساتی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. هاوكات داوا دەكەین حكوومەتی هەرێمیش هەموو هەوڵێكی بۆ یارمەتیدانی كەسوكاری قوربانیان و هێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكە بخاتەگەڕ.

داواكاریشین لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە هەموو لایەك بە پەرۆشی و هەست بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دیاردەی كۆچ و هۆكار و ئاسەوارەكانی بكەن. هەرچەندە وڵاتەكەمان بە دۆخێكی ناهەموار و سەختدا تێدەپەڕێ و سەرباری بوونی تەحەدیاتی گەورە، بەڵام پێویستیمان بە دانبەخۆداگرتنێكی زیاترە. بە دڵنیاییەوە خۆڕاگریی گەلی كوردستان ئەنجامی دەبێت و ئاییندەیەكی گەش و سەربەرزانە چاوەڕوانی دەكات.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
23ـی 1ـی 2016
















رووداو
Top