په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ر قوتابیه‌ك ناوه‌كه‌ى نه‌گه‌رابێته‌وه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین
(د. ئیبراهیم سمۆ) بۆ مالپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "رۆژى یه‌كشه‌ممه ناوى 273 قوتابى كه كه ناوه‌كانیان له وهجبهكانى پێشووتر بۆ كۆلیژ و په‌یمانگاكانى حكوومى نه‌گه‌راوه‌ته‌وه، وه‌كو وه‌جبه‌ى پێنجه‌م ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و ده‌گاته تۆماره‌كان ".
( سمۆ )گوتیشی: "هه‌ر قوتابیه‌كى كه كه كۆى نمره‌كه‌ى له 63 نمره زیاتر بێت و ناوه‌كه‌ى نه‌گه‌رابێته‌وه له كۆلیژ و په‌یمانگاكان ئه‌وا با په‌یوه‌ندى بكات به لیژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا‌و توێژینههوهى زانستى په‌ڕله‌مانى كوردستان، تا به‌دواداچوونیان بۆ بكه‌ین وبهلیستێكى تر ناوه‌كانیان ده‌ربكه‌ون ".
