فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر داعشیان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر داعشیان  بۆردومان کرد
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر ئەو ناوچانەیان بۆردومان کرد کە چەکدارانی داعشی لێیە.

شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا هاوپەیمانان ناوبەناو بۆردومانی چەکدارانی داعش دەکەن لە ناوچەی (مەعمەل کاشی) و گوندەکانی قەرەقوش و تەلوەرد.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە وتەی بەرپرسانی پێشمەرگە هەر کاتێک هەست بە جموجوڵی داعش دەکرێت لەو ناوچانە، پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆردومانیان دەکەن تاوەکو نەتوانن هێرش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجام بدەن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، چەکدارانی داعش سوود لە خراپی کەشوهەوا وەردەگرن و لە ئێستاشدا بۆردومانی هاوپەیمانان لەو ناوچانە بەردەوامە، بەپێی زانیاریی فەرماندەکانی پێشمەرگە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و چەند ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێندراوە.

ڕۆژی ١٦ ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان کردە سەر میحوەری خازر و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێندران، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم زیاتر لە ١٠٠ چەکداری داعش لەو هێرشانەدا کوژراون.

میوحوەری خازر بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە.
Top