پارتی، بارەگاکانی وەرگرتەوە

پارتی، بارەگاکانی وەرگرتەوە
پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بارەگاکانی خۆی وەرگرتەوە؛ گوتەبێژی پارتی لە سلێمانی دەڵێ، جارێ دەوام لەو بارەگایانە ناکەن و ئەوانەیان وا بەکرێ بوون، ڕادەستی خاوەنەکانیان کردەوە.

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (فارس نەورۆڵی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بارەگاکانی خۆی لەحکوومەت و ھێزە ئەمنییەکان وەرگرتەوە، بەڵام جارێ بەو شێوەیە دەمینێنەوە و دەوامی تێدا ناکەن و دیاریش نییە کەی دەوام لەو بارەگایانە دەست پێدەکەنەوە."

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی گوتیشی، ئەوبارەگایانە بەکرێ گرتبوویان ڕادەستی خاوەنەکەیان کردنەوە و دەوامیان تێدا ناکەن."
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ڕابردوو پارتیی دیموکراتی کوردستان لەبەر ئەوەی ھێرش کرا سەر بارەگاکانی و بەشێکیشیان سووتێندران، ڕادەستی حکوومەت و ھێزە ئەمنیەکانیان کردن، بۆ ئەوەی بیانپارێزن.

Top