بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم درێژ دەکرێتەوە
"فاتح مەولەوی زادە"، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم بە بڕیارێکی ”پشتیوان سادق“، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تا ڕۆژی شەممە 23\1\2016 درێژ کراوەتەوە. ئەوەشی خستە ڕوو کە ڕۆژی یەکشەممە 24\1\2016، دەوامی ئاسایی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکان دەست پێدەکاتەوە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی گوتی: بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەی پشووەکە، پەیوەندی بە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری پەروەردە و جێگری سەرۆکوەزیران و یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە نییە، بەڵکو بڕیارەکە پەیوەندی بە ”ئەجێندای کاری وەزارەتی پەروەردەوە ھەیە“.
باسنیوز
