"له‌ خورماتوو پۆلیس بێده‌نگه‌"

سەرچاوەیەك لە خورماتوو ده‌ڵێ، بە دووری 50 مەتر لە بنكەیەكی پۆلیس، چەكدارە نەناسراوەكان دەستڕێژی گوللەیان لە مزگەوتی گەورەی ناوچەكە كردووە و پۆلیسەكان هیچ وەڵامێكیان نەبووە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو محەممەد فایەق بە ماڵپەڕی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند؛ شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گووللەیان لە مزگەوتی گەورەی خورماتوو كرد كە دەكەوێتە نێو بازارەوە.
محەممەد فایەق گوتیشی، گووللەكان زۆربەیان بەر دەرگای مزگەوتەكە كەوتوون و زیانێكی ئەوتۆی نەبووە.

رونیشیكردەوە، بەدووری 50 مەتر لە مزگەوتەكە خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی خۆجێی خورماتوو هەیە، بەڵام هیچ وەڵامێكی چەكدارەكانیان نەداوە.
بە پێی بەڵگەكان، زۆربەی كردەوەی ئێستا شارۆچكەی خورماتوو لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبیەوە ئەنجامدەدرێن كه‌چی پۆلیس بێده‌نگه‌.
Top