بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی پێشمەرگە و نیشتیمانپەرەوەر عەبدوڵڵا ئاغا پشدەری
بۆ خانەوادەی بەڕێزی عەبدوڵڵا ئاغا پشدەری
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و پیشمەرگە و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، عەبدوڵڵا ئاغا پشدەری- مان پێ گەییشت.
خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانە و ڕۆڵی قارەمانانەی هەبووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەی بوو.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاکە عەبدوڵڵا ئاغا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مهسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١٤ـی ١ـی ٢٠١٦
