كهمال كهركوكی: ھەر شوێنێک پێویست بکات ھێزی پێشمەرگەی کوردستان خەندەق لێدەدات
بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی لە ھەر شوێنێک پێویست بکات ئەوه ھێزی پێشمەرگەی کوردستان خەندەق لێدەدات بۆ پاراستنی خاکی کوردستان لە دەستی دوژمنان و نەیارانی.
د. کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: من بە نەیاران و دوژمنانی کورد و کوردستان دەلێم سنوری سروشتی خاکی کوردستان دیارە با دڵیان بەوە خۆش نەبێت کە گەلی کوردستان بەوەندە رازی ببێت، ئەو خەندەقانەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لێیان دەدات تەنیا بۆ بواری ئەمنیە و بۆ پاراستنی ئەو شوێنانە کە لە دەستی چەپەلی تیرۆرستانی داعش رزگار دەکرێن.
كهركوكی ئهوهشی گووت: دوای ماوەیەکی تر تیرۆرستان كه زیاتر بەرەوە دواوە پاشهكشه دهكهن لەویش خەندەقی تر دەکەین، بویە ئەو خەندەقانە ھیچ پەیوەندیان بەوە نیە کە ئەمە سنوری کوردستان بێت یان نا، چونکە سنوری کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە لەو شوێنانهی خەندەقی لێدەدرێت، سنوری کوردستان چیایی حەمرین و باکوری تکریتە بۆیە کەس ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بگورێت راستە ئێستا ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعشە بەڵام لە ئایندەیەکی نزیک ئەو ناوچانەش لە تیرۆرستان پاکدەکەینەوە.
ئهندامهكهی مهكتهب سیاسی پارتی ئەو دەنگۆیە رەت دەکاتەوە کە پەرلەمانتارێکی عەرەب لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتبووی لەگەڵ تەواو بوونی ئەو خەندەقە ھەرێمی کوردستان لە عێراق جیا دەبێتەوە ، ئەو قسانەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ھیچ بنەمایەکی نیە و ئێمە تیرۆرستانی داعش لەو شوێنانە رادەماڵین کە پێشتر سەربازی عێراقی ئەرکی پاراستنی لە ئەستۆ بووە، بەڵام داعش ھاتوو ئەو ناوچانەی داگیرکردوە ئێمەش ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی داعش رزگاردەکەین، سنوری کوردستان گەلی کورد دەزانێت تاکوێ سنوریەتی.
كهمال كهركوكی روونیشی كردهوه: ، بابەتی ریفراندۆم پرسێکی یاسایی نێودەوڵەتیە بەپێی بریارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان مافی گەلانە بڕیار لە سەر چارەنوسی خۆیان بدەن، ئهو ووڵاتانهی ئهندامن لە نەتەوەیەکگرتووەکان واژووی لە سەرئهو بڕیاره کردووە، دیارە ھەندێک لەو کەسانەی تێناگەن بۆیە ھەر بە ئارەزوی خۆیان وەک دیکتاتورەکان یاسا دەردەکەن، لەو بارەیەوە گەلی کوردستان بڕیاری داوە كهمافی چارهی خۆنوسین بدات کە مافێکی سروشتی و نێودەولەتی خۆیەتی ئەوانیش ناتوانن لەو کارە پاشگەزمانبکەنەوە گەلی کورد ئەو کارە ئەنجام دەدات.
کەرکوکی لهكۆتایی ووتهكانیدا گوتیشی: ئەو دەنگه نارازیانەی کەرکوک چەند کەسێکن کۆمپانیان بەناوی حزب داناوە بۆ ئەوەی لەسەری بژین، ئەوانە نە نوێنەرایەتی تورکمان نە ھی عەرەبی ناوچەکە دەکەن، لە ھەر کەلێنێکەوە بایەک بێت دژی خواستی گەلی کورد بێت ئەوان لەو ههله دهقۆزنهوه لەوێ نهشونما دەکەن.
PNA
