ئاژانسێكی فهرهنسا: شهڕی داعش سنووری كوردستان دیاری دهكات!
ئاژانسەكە لە ڕاپۆرتێكیدا دهڵێ: له كوردستانی عێراق چەند ئایین و نەتەوەیەك بەیەكەوە دەژین، كە ئایینی سەرهكی ئیسلام و دووەمیش كریستیانه، بێ ئەوەی گوێبدەن بەوەی ئیسلامن یا كریستیان.
كورد كێن؟
كوردان سی چل ملیۆن كەسن لە ھەرچوار وڵاتدا. لە40% كوردان لە توركیادان، 25%یان لە ئێراندان، 15%یان لە عێراقدان، 5%یان لە سووریادان. جگە لەمە بەشێكی كوردان لە وڵاتی ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی جاران و ناوەڕاستی ئاسیا و ئیسرائیل و ئەمریكا و ئەوروپا دادەنیشن.
كوردەكان بەیەكەوە كۆ نەكراونەتەوە، تەنانەت لە شێوهزاریشدا جیاوازییان ههیه لەبەر ئەوەی زمانی كوردیی ھیندۆ ئەوروپیه به دوو زاراوەی سەرەكی قسە دەكەن ئەویش كرمانجی و سۆرانییه، لە ناو كورددا جگە لەو زاراوانە لە ئامهدی پایتەختی كوردانی توركیا بەشێكیان بە زاراوەی زازاكی قسە دەكەن كە تێگەیشتن لە زاراوەكەیان ئاسان نییە، لای كوردانی دیكه.
كوردانی عێراق و ئێران بە تیپی ئارامی دەنوسن و كوردانی سووریا و توركیا بە تیپی لاتینی دەنووسن.
زۆرینەی كوردان ئاینیان ئیسلامە لە كوردستانی عێراق 70000 ھەزار كەس ئاینیان ئێزیدیە كە ئاینێكی كۆنی ناوچهكهیه.
لە ناو كوردەكان گرنگی بە داستانەكان دراوە، خاوەنی چەندین داستانن، ئەحمەدی خانی داستانی مەم و زینی نوسیووەتەوە باسی ئەوین دەكات لە ساڵی 1695 كە ئەمەش ڕەسەنایەتی كورد دەردەخات لە ناوچەكەدا.
نەتەوەیەكی بەشبەشكراوە
چۆن بەشێك لە ئەوروپا لە سەردەمی سۆڤیەتی جاران پارچەچارچە كرا، ئەوا كورد بەر لەو كاتیش پارچەپارچە كراوە.
دوایین ڕێكخستنەكانی كورد لەم دوایانەدا
دوای ساڵی 1979 كوردانی عێراق داوای ئۆتۆنۆمییان دەكرد لە چوارچێوەی نەخشەی عێراقدا، بەڵام حكوومەتی ئەوكاتی عێراق بە سەرۆكایەتی سەدام حوسێنی سەرکۆماری ئەوكاتی عێراق لە بەرامبەر كوردەكان وەستانەوە، لە ساڵی 1988 دەستی بە ئەنفال كرد لە شارەكان و، گوندەكانیشی سووتاند.
لە ساڵی 1991دا كوردان ڕاپەرین، كە بە گەورەترین ڕاپەڕینی كوردان ھەژمار دەكرێت.
دوای ئەوەی ڕژێمی عێراق ڕووخا، لە ساڵی 2005 بۆ یەكەم جار كورد كە 4 ملیۆن كەسە بەشداری لە ھەڵبژاردنی عێراقدا كرد، دواتر مسعود بارزانی بوو بە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان. كورد حكوومەت و پەرلەمانی درووستكرد، كورد ھێزی پێشمەرگەشی وەك ھێزی ھەرێم ناساند كە ژمارەیان 100ھەزار پێشمەرگەیە.
كورد شهڕی داعش دهكات
تیرۆر كە بەرۆكی جیھانی گرتووە، داعش ھێرشكردە سەر چەند ناوچەیەكی كوردەكان لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014 كاتێك، داعش مووسڵی كۆنترۆڵ كرد لە عێراق، ناوچە كوردییەكان كەوتنە مەترسی، فەرەنسا وەك یەكەم وڵات ھاوكاریی كوردەكانی كرد، داوای ھاوكاریی كرد بۆ كوردانی عێراق.
داعش توانیی دەست بەسەر چەندین ناوچەی عێراقدا بگرێت، ھێرشی بۆسەر كەركووكیش دەست پێكرد، بەڵام پێشمەرگە داعشی تێك شكاند و توانیی بەشێك لە ناوچە كوردییەكان داگیر بكاتەوە. نەیهێشت داعش دەستی بگات بە پترۆڵی ئەو شارە و كوردستانیان پاراست لە تیرۆر، ئێستا كوردان دەیانەوێت سنوورەكانیان دیاری بكەن، ئەپرسین شەڕی داعش سنووری كوردستان دیاری دەكات؟
