"سۆران دهستی پێكرد..حکوومەت 34 بینای کرێی چۆڵ کرد"
(کرمانج عێزەت) قایمقامی شارۆچکەی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گەڕاندنەوەی داهاتێکی زیاتر بۆ حکوومەت، دەستمان کردووە بە ڕێکخستنی فەرمانگە و بینا حکوومییەکان و شوێن کردنەوەیان لەو بینا حکوومیانەی کە بەرفراوانن و شوێنی چەند فەرمانگەیەکی لێ بکرێتەوە، خۆشبەختانە توانیومانە کاری باش لەو ڕووە بکەین، 67 بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگا كه لهسۆراندا ههن و، 34 یان لە بینای کرێدابوون، گوازرانهوه و لە کرێ مانگانە ڕزگاریان بوو، تەنها چەند بەڕێوەبەرایەتییەک لە خانووی کرێدان و بۆ چەند ڕۆژی داهاتووش شوێنی ئەوانیش دهگوازرێتهوه و، ئیتر لە سۆران حکوومەت کرێچی نابێت."
گوتیشی: "بە ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانە مانگانە زیاتر لە 70ملیۆن دینار بۆ حکوومەتمان گەڕاندووەتەوە کە پێشتر بۆ کرێ تەرخان کرابوو، ساڵانەش نزیکەی 3ملیار دینار، لە هەرچوار شارۆچکەی دەڤەری سۆران بۆ کرێی بینای بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەحکومییەکان خەرج دەکرا، هەوڵ دەدەین زۆربەی ئەو پارەیە بۆ حکوومەت بیگەڕێنینەوە."
(عێزەت) دەیشڵێ: "لە داهاتوودا لە دەڤەری سۆران چەندین کاری دیکە دەکەین و پرۆژەیەکمان ئامادە کردووە و دەدەینە سەرۆکی حکوومەت کە مانگانە بە دەیانملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنینەوە."
