پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

پارتی دیموكراتی كوردستان  و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان
ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووەم وەفدێکی یەکێتی سەردانی پارتی دیموکراتیان کرد لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر.

ئەو کۆبوونەوانەی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەو حزبە ڕایگەیاندووە دەستدەکات بە خولی دووەمی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستای هەرێم.

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە ١١ی کانوونی دووەم یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە یەکێتی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەردوولا بە بەرپرسیارانەوە دۆخی سیاسی هەرێمیان تاوتوێ کردووە و هه‌ر دوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر چۆنێتیى چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازبوون له‌ قه‌یران و كێشه‌كان. هه‌ر وه‌ك بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن.
Top