پارهی بهشه خۆراكی فهوتاو دابهش كرا
(حوسێن محەمەد) بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ لە یەکێک لە مەرکەزەکانی سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی فەوتاوی هاووڵاتیان کرا؛ ڕۆژانی داهاتوویش لە مەرکەزەکانی دیکە دابەش دەکرێت. بە خۆی سنووری هەولێر 30 مەرکەزە، ملیۆنێکو700هەزار کەس لەخۆ دەگرێت، ڕۆژانە تا ئەو 30 مەرکەزە پارە وەردەگرن پارە دابەش دەکرێت."
گوتیشی: "بۆ ناوچەی سۆران کە هەرچوار شارۆچکەی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز لەخۆ دەگرێت؛ سەرەتای حەفتەی داهاتوو پارەکە لە هەولێر دەگاتە سۆران و دەست بە دابەشکردنی بڕی پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی فەوتاوی هاووڵاتیان دەکەین کە هەر هاووڵاتییەک و، بڕی 18هەزار دینار وەردەگرێت."
