مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە
سەرچاوەیەک راگەیاند: ئەمرۆ (11\1\2015)، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوینە هەواری پیرمام کۆدەبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە چوار خاڵە، یەکەم: پرسی دەستپێکردنەوەی گفتووگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە پارتی دەرگای گفتووگۆی دانەخستووە، دووەم: پرسی ڕیفراندۆم و گفتووگۆلەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەسەر هەمان پرس و گەرانەوە بۆ ڕای خەڵکی کوردستان، سێییەم: بڕیاردان لەسەر پشگیری تەواوی چاکسازی لە حکوومەت و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتی حکوومەت، چوارەم: پرسی ناوچەکە و عێراق و ئەگەرەکانی شەڕی داعش و دوای نەمانی داعش.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەروو: کە کۆبونەوەکە بەئامادەبوونی "فازڵ میرانی" سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەبێت و هاوکات وتارێک لەبارەی پێشهاتەکان و دۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخوێنێتەوە.
باسنیوز
