سەرۆك بارزانی و شاندەكەی ھۆڵەندا لە كۆبوونەوەدان
شاندێكی حكوومەتی ھۆڵەندا كە پێكھاتوون لە لۆدڤان ئاشەر، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەندا و ژینان ھێنز، وەزیری بەرگریی و تۆم میدن دۆپ، سوپاسالاری ھۆڵەندا، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لەگەڵ مەسعوود بارزانیی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان کۆبوونەوە.
بڕیارە دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەشی بەشداربوان لە کۆبوونەوەکە، ئامانجی سەردانەكەی شاندی هۆڵەندا و ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بۆ رۆژنامەنووسان بخەنەڕوو.
ئێوارەی دوێنێ شاندێكی حكوومەتی ھۆڵەندا بە سەرۆكایەتی لۆدڤان ئاشەر، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھۆڵەنداگەیشتە شاری ھەولێر.
K24
