لە هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی پڕ لە ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
موقەدەم "سەران لەتیف" بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 10 - 1 2016 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند :"كە ئەوان وەكوو پیشەی خۆیان بەردەوام لە گەڕەكەكاندا جەولە دەكەن و لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دوای هەبوونی زانیاری لای پۆلیسی فریاكەوتن، توانیویانە ئۆتۆمبێلێكی پڕ لە ماددەی هۆشبەر لەجۆری كۆكایین و حەبی بێهۆشی لە جۆری (ترامادۆل) و چەندین كەلوپەلی قەدەغەكراودا بگرن."
ئەو بەڕێوەبەرەی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "كە ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری ئۆپلە و ڕەنگی ماڕۆنییە و ژمارەی جنووبە."
سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە كورد و خەڵكی هەولێرن و ئێستا بۆ لێکۆڵینەوە پەڕاویان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان .
