سەلیم جبووری: پێشمەرگە ڕۆڵێکی کاریگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەگێڕێت

سەلیم جبووری: پێشمەرگە ڕۆڵێکی کاریگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەگێڕێت
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆڵێکی کاریگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دەگێڕێت.



”سەلیم جبووری“، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میانی وتەکەیدا لە دیداری دووەمی ڕاوێژکاریی نێوان هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگای (نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار) کە ئەمڕۆ یەکشەممە 10\1\2016 لە شاری هەولێر بەسترا، ئاماژەی بەوە کرد، پێشمەرگە هاوشانی هێزە عێراقییەکان، ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا دەبینن. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کاتی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ نزیک بووەتەوە.



سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی وتەکەیدا جەختی لەسەر پێویستیی خەرجکردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و خەڵکی ئەو ناوچانە کردەوە کە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش دان و گوتی: ”ئەو کەسانەی لە ژێر دەستی داعش دان، کێشەیەکی زۆریان هەیە و لە مەینەتییەکی گەورەدا دەژین، پێویستە مووچەی سەرجەم ئەو ناوچانەش بدرێت کە لە ژێر دەستی داعش دان، دەبێت ئەو پارانەی کە شایانی ئەوانە و بۆیان دەگەڕێتەوە، بۆیان خەرج بکرێت“.








باسنيوز
Top