شاندێكی باڵای هۆڵەندا گەیشتە هەولێر

شاندێكی باڵای هۆڵەندا گەیشتە هەولێر
(لۆدڤایک ئەشەر) جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، (ژینیان هێنس) وەزیری بەرگری و ژەنەراڵ (تۆم میدن دۆب) سوپاسالاری ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر.

ئەو بەرپرسانەی هۆڵەندا له‌ فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، لەلایەن (فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، (کەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێ كرا.

بڕیارە جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری هۆڵەندا لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببنەوە و چاویشیان بە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی هەرێمی کوردستان بکەوێت، گرینگترین تەوەری كۆبوونەوەكانیش شەڕی داعش دەبێت.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره‌ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و شاندی یاوه‌ری، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌.

ھۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش كه‌ ئەمەریکا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و لە رێگای راھێنەری سەربازی، کە مەشق بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە ھەرێمی کوردستان، بەشدارییان لە شەڕی دژی داعش کردووە
Top