پارتى: دەست دەکه‌ینه‌وه‌ بە گفتووگۆ.. کاتی ئەوەهاتووه‌ ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین

 پارتى: دەست دەکه‌ینه‌وه‌ بە گفتووگۆ.. کاتی ئەوەهاتووه‌ ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین
(ئه‌حمه‌د كانى) ئەندامى سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت، دەست دەکه‌ینه‌وه‌ بە گفتووگۆ لەگەڵ لایەنەکان و بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانیش لەپێش هەموو بەرژەوەندیەکانەوە دادەنێیت.

(ئه‌حمه‌د كانى)ئەندامى سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوتى: "وه‌كو پارتیی دیموكراتى كوردستان، بڕیارە لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی کوردستان و چارەسەری گرفتەکان لەگەڵ لایەنەکان دووبارە بچینەوە سەر مێزی گفتووگۆ.

(كانى) گوتیشی: "ئێمە لەکاتی گفتووگۆ کردن لەگەڵ لایەنەکان مەرجی پێش وەختە قبوڵ ناکەین چونکە تۆ كه‌ چوویتە گفتووگۆ وه‌و ئامادەبوویت گفتووگۆ بکەی ئیتر مەرجی چی، وەکو پارتی پێمان وایە قۆناغی گرنگ و هەستیارمان لەبەردەم دایە و کاتی ئەوەهاتووه‌ کە سەرجەم ناکۆکییەکانمان وەلاوە بنێین و دووبارە دەست بکەینەوە بە گفتووگۆ".

ئه‌و ئەندامه‌ى سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی خستەروو، وەک پارتیی دیموكراتى كوردستان، پێشوازی لەهەرهەوڵێک دەکەین كه‌ لەلایەن لایەنەکانەوە بنرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفته‌كانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی دوای پەیامەکەی (سەرۆک بارزانی) بۆیه‌ دەبێت لایه‌نه‌كانیش بەخەم خۆریەوە بەدەم ئه‌و بانگەوازەکەوە بچن، چونکە پەیامەکەی به‌رێزیان ڕوون بوو و خۆی رێگا چارەسەری داناوە بۆیه‌ دەبێت لایه‌نه‌كانیش لەسەر یەکێک لەو چارەسەرانه‌‌ رێکبکەون.
Top