به گوێره‌ی هه‌واڵێكی فۆكس‌نیوز، داعش زۆرێک لەو خاكەی لێ گیراوەتەوە وا داگیری کردبوو؛ وا لە هەرسەهێناندایە. فۆكس‌نیوز، نووسیویه‌تی كه داعشان له عێراقدا سەدا٤٠ـی ئه‌و خاكه‌یان لێ گیراوەتەوە كه وەختی خۆی داگیریان كردبوو؛ له سووریایش سەدا٢٠یان لێ گیراوەتەوە. ڕۆژنامه‌كه هۆکاری بەزینی داعشەکانی عێراقی بۆ ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه گەڕاندووەتەوە. پێشمه‌رگه، چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنه‌ی گه‌وره‌ی له‌دژ داعشاندا ئه‌نجامدا و له گشتیی‌دا سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی به‌ده‌ستهێناوه؛ له‌دوا ئۆپه‌راسیۆنیشدا، پێشمه‌رگه شنگالی ئازاد كرده‌وه و، هه‌روه‌ها به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی هێڵی 47ـی نێوده‌وڵه‌تیش، پێشمه‌رگه خه‌لافه‌تی داعشی له‌ت كرد.