سەرپەرشتیارانی دەروازی ئیبراهیم خەلیل ‌و خابوور كۆدەبنەوە

 سەرپەرشتیارانی دەروازی ئیبراهیم خەلیل ‌و خابوور كۆدەبنەوە
لەبارەی چۆنیەتی كردنەوەی دەروازەی ئبیراهیم خەلیل ‌و خابوور كە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە داخراون، سەرپەرشتیارانی هەر دوو دەروازەكە كۆدەبنەوە.

پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، لەسەر چۆنیەتی كردنەوەی دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل ‌و خابوور سەرپەرشتیارانی هەردوو دەروازەكە كۆدەبنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیارنییە دەروازەكە كەی دەكرێتەوە.

بەهۆی شەڕ ‌و ئاڵۆزییەكان ‌و قەدەخەكردنی هاتووچۆ لە باكووری كوردستان، ماوەی 23 رۆژە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لەلایەن توركیاوە داخراوە، بەو هۆیەشەوە هاتووچۆی گەشتیاری ‌و بازرگانی لەو سنوورەدا وەستاوە، ئەوەش زیانێكی زۆری بە ئابووری هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

وەك هەنگاوی یەكەم بۆ كردنەوەی دەروازەكان، رۆژی سێشەممە 5-1-2015، لە باكووری كوردستانەوە 11 بارهەڵگر هاتنە نێو باشووری كوردستان.




رووداو
Top