یه‌كه‌م لێدوانی حكوومه‌ت له‌سه‌ر داخستنی هه‌ده‌په
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا و، له دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش وته‌بێژی حكوومه‌ت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و، له‌وێدا باسی له سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی(حه‌سانه) له هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) كرد.
ئه‌و سه‌ره‌تا له باره‌ی هه‌وڵدان بۆ داخستنی هه‌ده‌په گوتی: "ئێمه له رابردوودا بینیومانه كه چه‌ندین جار پارتی سیاسی كه هیچ سوودێكیان نه‌بووه بۆ توركیا داخراون، بۆیه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ داخستنی هه‌ده‌په نین".
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه له هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په كرد، به‌وه‌ی پاڵپشتی له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆیان بۆ كانتۆن راگه‌یاندووه، ئه‌و ده‌ڵێت: "سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌سانه له ئه‌ندام په‌رله‌مان هیچ سوودێكی نییه و رابردوویش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر كۆتایی پێ بێت، به‌رپرسیاره‌تیی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ده‌په. ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به هه‌ده‌په داوه به ئومێدی ئه‌وه ده‌نگیان پێی داوه كه شه‌ڕی ئاشتی بكات بۆ توركیا، نه‌ك هاوكاری له په‌كه‌كه بكات."
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په هه‌ر داواكارییه‌كی هه‌بێت پێویسته له په‌رله‌مانه‌وه داوای بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، چونكه پاشان ده‌بێته لێكترازانی توركیا و، لێدوانه‌كانی هه‌ده‌په‌یش به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕوات
