ئەمریکا کەلوپەلی زستانە بەسەر ئاوارەکانی دەورووبەری هەولێردا دابەش دەکات
لە رۆژانی رابردوودا "ماتیاس میتمان" کونسووڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر بە ھاوڕێیەتی یونیسێف و ڕێکخراوە ناحکومییە لۆکاڵیەکانی کورد بەتانی لە کەمپی بەحرکە کە شوێنی ھەزاران خێزانە لەوانەی لەدەست داعش ھەڵاتوون کۆمەڵێکی زۆری بەتانی و نزیکەی 2500 قاتی منداڵانیان بەسەر منداڵە ئاوارەکاندا دابەش کرد.
ئەو یارمەتی و دابەشکردنە بەشێکە لە ھەوڵگەلێکی گەورەتری ئەمەریکا بۆ دابینکردنی کەلوپەلی بەھاناوەچوونی خێرای زستانە بۆ ئەو ئاوارە ناوخۆیی و پەنابەرانەی پێویستیان بە یارمەتییە لە سەرانسەری عێراق.
ویلایەتە یەکگرتووەکان جلوبەرگ و کۆت و کەلوپەلی دیکەی پێویست بۆ زیاتر لە 500 هەزار منداڵی عێراقی دابین دەکات
ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ھەمان شێوە بەتانی و پێویستی پاککەرەوە و خەزانی ئاو و گەرمکەرەوەی کیرۆزین و گڵۆپی کارکەر بە وزەی خۆر دابەش دەکا بۆ یارمەتیدانی ئاوارە ناوخۆیی و پەنابەرەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشوھەوای سارد ھەڵبکەن، بەتایبەتی لە باکووری عێراق.
باسنيوز
