ئافرەتێک لە ئامەد کەوتە بەر ڕۆکێت و شەهید بوو
ماوەی 33 ڕۆژ دەبێت هاتۆچۆ لە ناوچەی سووری ئامەددا قەدەغەیە و، کەس ناتوانێت بێتە دەرەوە؛ بەڵام شەڕی کۆڵانبەکۆڵانی پەکەکە و دەوڵەتی تورک ئەوەندە سەخت بووە، ئەگەر لە ماڵەوەش نەجووڵێی، دوور نییە چەکی قورس بتپێکێت!
ئەوەتا لە گەڕەکی ئەسکەندەرپاشا لە ناوچەی سووردا ئافرەتێک بە ڕۆکێت شەهید بووە؛ ماڵەکە سێ کەسی دیکەیشیان لێ بریندارە.
تەرمی ئەو ئافرەتە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام لەبەر قەدەغەبوونی هاتوچۆ جارێ نەنێژراوە.
کارزان گلی
