پهرلهمانی ئهورووپا: دهبێ ئەورووپا زیاتر ههماههنگی لهگهڵ ههرێم ههبێ
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/١/٢٠١٦ ڕیچارد چێرنسکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن د. جهعفهر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێ کراو دواتر لە کۆبونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمان و نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوە چوو.
د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانەکەی لە سەرەتای ساڵی نوێ وەک یەکەمین چالاکی دیبلۆماسیی بۆ کوردستان لەم کات و ساتەدا بە بەرزی نرخاند و بە بەردەوامی پاڵپشتی یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان ناو برد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
دواتر جەختی لەسەر پێویستی پاڵپشتی بەردەوامی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پشتیوانی زیاتری هێزی پێشمەرگەو بەهاناوە هاتنی ئاوارە و لێقەوماوانی شەری تیرۆریستانی داعش کردەوە کە تاوانی لە مرۆڤایەتی کردووە کە بە هەموو پێودانگەیەک جینۆسایدە بەرامبەر پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستە یەکێتی ئەوروپا وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زێتر پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بن تاوەکو سەرکەوتنی یەکجارەکی و ئاوەدانکردنەوە و گەرانەوەی خەڵکی بۆ سەر ناوچەکانیان هەروەها بە فەرمی سوپاسی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەیەکێتی ئەوروپا کرد و کارەکانیانی بە بەرزی نرخاند.
لەلایەن خۆشیەوە ڕیچارد چێرنسکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی و دووپاتی کردەوە گەلی کوردستان توانیویەتی لەم ناوچەیە ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێ بە تایبەتیش لەم چەند ساڵەی دواییەدا بۆ هەموان سەلمێنرا کوردستان فاکتەری سەرەکی سەقامگیرییە و ئەگەر ئەورووپا دەیەوێ ئاشتی و سەقامگیری هەبێ، دەبێ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات
دواتر ئامانجی سەردانەکەی خستە ڕوو ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو لا دوژمنی هاوبەشمان هەیەو پێویستە هەوڵ بدەین هاوکاری زیاتر و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و ئاوارەکان بین و بەڵێنی دا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا ئەو داواکاریانە تاوتوێ بکات، ئەوەشی خستە ڕوو لەهەموو پەرلەمانانی جیهان کێشەی سیاسی هەیەو زۆر بەئاسانی چارەدەبێ و تێپەڕ دەبێ و سوپاسگوزاریی خۆی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ ئەم پێشوازیەو بە فەرمی بانگێشتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی لەدەرفەتێکدا سەردانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بکات.
دواتر سەرۆک فراکسیۆن و ئەندامپەرلەمانان لەبارەی ڕەوشی ژیانی ئاوارەکان و قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بەردەوامی پڕ چەککردنی هێزی پێشمەرگەو هەوڵەکانی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش لەهەرێمی کوردستان و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەدەستی داعش ڕزگار دەکرێن داواکاری و ڕوونکردنەوەی پێویستیان خستە ڕوو.
پاشان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەخۆشحاڵیەوە داوەتی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپای قبوڵ کرد و بەڵێنی دا لەدەرفەتێکی گونجاو ئەم سەردانە ئەنجام بدەن و پاشان ئاڕمی پەرلەمانی کوردستانی بە دیاریی پێشکەشی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرد و بە یەکەوە هۆڵی کۆبوونەوە فەرمییەکانی پەرلەمانی کوردستانیان بەسەر کردەوە.
ههروهك ڕایشیگهیاند ئهگهر ئهورووپا بیهوێ ئاشتی و سهقامگیری لهناوچهكهدا ههبێ دهبێ پێوهندی بهردهوام و ههماههنگی ڕاستهوخۆی لهگهڵ ههرێمی كوردستاندا ههبێ.
