بۆ وێستگه‌ی كاره‌بایه‌..20 ملیۆن لیتر گازوایل له‌و دیوی ئیبراهیم خه‌لیله‌

 بۆ وێستگه‌ی كاره‌بایه‌..20 ملیۆن لیتر گازوایل له‌و دیوی ئیبراهیم خه‌لیله‌
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک گوتی، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی ١٠ سه‌عات کارەبای نیشتمانی لە سنووری دھۆک بە ھاووڵاتیان دەدرێت، بەڵام بەھۆی داخستنی سنوری ئیبراھیم‌خەلیل و سنووری حاجی‌ئۆمەران وای کردووە تەنها بۆ چەند ڕۆژێکی دیکە گازوایلیان ھەبێت و، ئەگەر تا ئەو کاتە گازوایلیان بۆ دابین نەکرێت کارەبا دیسان کەم دەکرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک (فەھیم عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سنووری ئیبراھیم‌خەلیل داخراوە، جا لەبەر ئەوە ٢٠ملیۆن لیتر گازوایلەکە لە بەری تورکیادا گیری خواردووە؛ جا لەبە ئەوە ڕەنگە کارەبای دھۆک کەم بکرێتەوە."

(فەھیم عەبدوڵا) گوتیشی، ئێستا ئێمە ڕۆژانە ٩ تا ١٠ سەعات کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە ھاووڵاتیان لە سنووری پارێزگای دھۆک، بۆیە ئەگەر تا چەند ڕۆژێکی دیکە گازوایلیان بۆ دابین نەکرێت ئەگەری ڕەنگە لەوەیش کەمتر بکرێتەوە.
(عەبدوڵا) ڕوونیشی کردەوە، ھەوڵی بەردەوام دەدرێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
Top