جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له هه‌ولێره
جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان؛ ئەم دەمەوئێوارەیەی ٢/١/٢٠١٦، د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی هەولێر چووە پێشوازی ریچارد چارنێسكی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی یەکێتی ئه‌وروپاوە؛ ئەم سەردانەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا دوا بەدوای ئەو بانگهێشتە فەرمیە دێت کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاراستەی کردبوو. وا بڕیارە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لەو چەند ڕۆژەدا چەند دیداری فەرمی بکات.
شایه‌نی باسه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بە ٧٥١ پەرلەمانتارەوە، دامه‌زراوه‌یەکی هەرە گرنگی یه‌کێتیی ئه‌وروپایە؛ نوێنه‌رایه‌تیی خەڵکی 28 وڵاتی ئەورووپا دەکا، واتە نزیکەی ٥٠٠ملیۆن کەس.
