مهترێك بهفر باریوه.. دهیان هاووڵاتی ژیانیان ڕزگار كرا
عەمید (عیماد ڕێکانی) بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای ئەوەی 4 هاووڵاتی لە چیاکانی گوندی دۆلەبانی سەر بە شارەدێی حاجیئومەران، لە با و زریان و بەفردا گیریان خواردبوو، ڕێگایان لێ ون بووبوو، لە لایەن هێزێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بنکەی بەرگری شارستانی حاجیئۆمەران ڕزگار کران."
گوتیشی: "هەموو تیمەکانمان لە سنووری شارۆچکەی سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر و ڕواندزدا ئاگادار کردووەتەوە و ئامادەنە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و، زوو دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە.
لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆردا، زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێل ماوەیەکی زۆر لە بەفردا گیریان کردبوو؛ لایەنە پەیوەندیدار و تیمەکانی بەرگری توانییان ئەوانیش ڕزگار بکەن.
