پەیمانگای دیالۆگی نێودەوڵەتی خهڵاتی ساڵی دایه دایكی شههیدان
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: بە ئامادەبوونی کرمانج عزەت، قایمقامی شارۆچکەی سۆران و کەسوکاری شەهیدان، خەڵاتی رێزلێنانی کەسایەتی ساڵ لەلایەن سەرۆکی پەیمانگای دیالۆگی نێودەوڵەتی بەخشرایە دایکە (عائیشە) کە بە دایکی شەهیدان ناسراوە، کە لە زوممار 3 کوڕی لە یەک سەنگەردا بەیەکەوە شەهید بوون، هەر بۆیە نازناوی دایکی شەهیدانی کوردستان لێ نراوە.
