یه‌كگرتوو و توركمان و مه‌سیحی، پشتیوانی بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌رده‌بڕن
(سه‌رۆك بارزانی) به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی په‌یامێكی گرینگ و دڵخۆشكه‌ری بۆ خه‌ڵكی كوردستان راگه‌یاند "لە دەستپێكی ساڵی تازەدا لەگەڵ حزبەكانی بەشدار لە حكوومەت و پارلەمان و لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە و، پارلەمان و حكوومەت لەسەر بنەمایەكی تازە دەستبەكار ببنەوە. هاوكات رایگه‌یاندووه، بۆیە دڵنیام ئایندەیەكی زۆر گەش چاوەڕێمان دەكات،" پێوه‌ست به كاركردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، سه‌رۆك دڵنیایی داوه كه، له كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام ده‌بێ.
پێوه‌ست به‌م په‌یامه، توركمانه‌كان په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) به دڵخۆشكه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌بڕن، هه‌روه‌ك (مونا قه‌هوه‌چى) سه‌رۆكى فراكسیۆنى چاكسازى و پێشكه‌وتووى توركمانى له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له‌باره‌ى په‌یامی (سه‌رۆك بارزانى) ئێمه‌ش پیرۆزبایى ساڵى نوێ له سه‌رۆك ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى لێ ده‌كه‌ین، په‌یامێكی دڵخۆشكه‌ر بوو بۆ گشت خه‌ڵكى كوردستان كه تێیدا جارێكی دی جه‌ختی له یه‌كڕیزی و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێمى كوردستانی كرده‌وه.''
(قه‌هوه‌چى) ده‌یشڵێ، بێگومان ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى مۆڵه‌ت پێدراون، هه‌ڵوێستى خۆیان هه‌بێ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و ئه‌مه‌ش مایه‌ى ده‌ستخۆشییه كه (سه‌رۆك بارزانى) زۆر به‌خۆشحاڵییه‌وه بانگى لایه‌نه‌كان ده‌كات پرسه‌كان به رێگاى گفتوگۆ و دیالۆگ له‌سه‌ر یه‌ك مێز چاره بكه‌ن، بۆیه وه‌كو حزبه‌كه‌مان ئه‌م هه‌نگاوه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و پشتیوانى ده‌بین.
(قه‌هوه‌چى) گوتیشی، "وه‌كو فراكسیۆنه‌كه‌مان له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایى كه له گوتاره‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى)دا هاتووه، ده‌ستخۆشى له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین له‌باره‌ى ده‌ستكردن به هه‌نگاوه‌كانى چاكسازیى بنه‌ڕه‌تى له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت له گشت ئاسته‌كاندا و، هیواخوازین ئه‌و چاكسازییه به‌رده‌وام بێت".
هه‌ر پێوه‌ست به په‌یامی سه‌ری ساڵی نوێی (سه‌رۆك بارزانی)، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان (به‌هزاد ده‌روێش زێبارى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "یه‌كه‌م، ئه‌م په‌یامه جێگاى دڵخۆشى بوو، ده‌بێته هانده‌رێك بۆ چاره‌ی كێشه‌كان. دووه‌میش، پێویسته ئه‌م په‌یامه به پراكتیكى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژێكى دی به شێوازى كرداری ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه بكرێ، به‌تایبه‌ت پێویسته له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كێشه‌ی ناوخۆیی و سیاسی و ئابووری چاره بكرێ و له شه‌ش مانگی كۆتاییشدا خۆمان بۆ ریفراندۆم ئاماده بكه‌ین.''
(زێبارى) گوتیشى: "له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و ده‌ستوور و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و چاكسازى، كه ده‌بێت ببێته پرۆژه‌ى حكوومه‌ت و بازنه‌كه فره‌وانتر بكرێت و تا بتوانین به‌یه‌كه‌وه ئه‌م قه‌یرانانه چاره بكه‌ین، بۆیه پێم وایه ده‌بێت به‌یه‌ك پاكێج و به جیددى و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزى سیاسى كار بكه‌ین و دۆخه‌كه ئاسایى بكرێته‌وه و پرسه‌كه چاره بكه‌ین و هه‌موو لایه‌ك بێنه سه‌ر هێڵ، به‌تایبه‌ت پێنج لایه‌نه‌كه و رێككه‌وتنى پێنجقۆڵى بكرێت.''
هه‌ر پێوه‌ست به په‌یامه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، (وه‌حیده یاقۆ هرمز) سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى كلدان سریان ئاشوور له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێ: "په‌یامى (سه‌رۆك بارزانى) زۆر گرینگه و به‌رده‌وام سه‌رۆك مژده‌ی دڵخۆشكه‌رى بۆ خه‌ڵكی كوردستا پێیه؛ هیوادارین گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان به گرینگییه‌وه ئه‌م په‌یامه بخوێننه‌وه و هاریكار بن له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى) تا ئه‌م قه‌یرانه سیاسى و ئابوورییه‌ى هه‌یه لێى رزگار بین؛ له بهرژیهوهندیی گشت خه‌ڵكیدایه كه هاوكاری ئه‌و په‌یامه بكه‌ن تا له‌سه‌ر ده‌ستی (سه‌رۆك بارزانی) هه‌رێمه‌كه‌مان ببێته ده‌وڵه‌ت.''
(وه‌حیده) ده‌یشڵێ: "(بارزانی) هه‌میشه كێشه‌كانی نێوخۆیی كوردستانی چاره كردوون، بۆیه له‌سه‌ر ئیمهیشه كه هه‌میشه پشتیوانی بین، بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگاته ئاواته مه‌زنه‌كه‌ی كه سه‌ربه‌خۆییه.''
