"كۆمسیۆن، ئاماده‌یه به زووی خۆی بۆ ریفراندۆم ئاماده بكات"
(د. جوتیار عادل) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌هه‌رێمى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، " بۆ پرسى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك كۆمسیۆن ئه‌گه‌ر داوامان لێكرا ده‌بێت بۆ دوو ته‌وه‌ر خۆمان ئاماده‌بكه‌ین یه‌كه‌میان، پێویسته له‌لایه‌نى لۆجستى وه‌كو ئاماده‌كردنى فه‌رمانبه‌ر و راهێنانیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌و ماوه‌ى له پێڕۆی ناوخۆى كۆمسیۆن هاتووه كه 6 مانگه بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك یان ڕاپرسییه‌ك ئاماده‌بكرێت و جگه له‌وه‌ش بودجه‌یه‌كى خه‌ملێنراو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه كه حكوومه‌ت بۆمان دابین بكات. ته‌وه‌رى دووه‌میش پێوه‌ندی به‌لایه‌نى یاساییه‌وه هه‌یه، ده‌بێت یاسایه‌ك هه‌بێت له‌په‌ڕله‌مان كه پێى ده‌ڵێن یاساى ڕاپرسى یان ڕیفراندۆم ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه دا بتوانین ڕاپرسییه‌كه ئه‌نجام بده‌ین.
( د. جوتیار) گوتیشى:" ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه‌ى باسم كرد ئاماده‌بوو، ده‌توانین له‌و ماوه‌یه‌ی كه له په‌یڕه‌وه‌كه دا هاتووه ئه‌نجامى بده‌ین، بگره ئه‌گه‌ر یاساكه ئاماده‌بێ ده‌توانین كه‌متر له شه‌ش مانگ خۆمانى بۆ ئاماده‌بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێستا داوایشمان لێ بكرێ، بۆ 3 تا 4 مانگ ده‌توانین ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ین.
